ڕۆژی ٢٢ی سەرماوەز هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم، دو هاوڵاتی خەڵکی ناوچەوی “هەورامان تەخت” سەر بە شاری مەریوان دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیاریان كردوون.
به پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ دوو هاوڵاتی به ناوه‌كانی “زانیار مۆرادی و حه‌مید ئه‌حمه‌دی”
دانیشتووی گونده‌كانی “سلێن و دگاگا”ی سەر به ناووچەی هەورامان تەخت، له ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی سەرماوەزه‌وه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە مەریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراون و تا ئێستا لە مەڕ چارەنووسیان هیچ هەواڵێک له‌به‌رده‌ستدا نییه.
جێگای ئاماژەیە، بنەماڵەی ئەم دوو هاوڵاتیە بۆ زانیاری لە چارەنووسی کوڕەکانیان و دۆخی‌ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگیرانیان، چەند جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانیان کردووە،بەڵام تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.