كۆمه‌ڵێك له ده‌ستفرۆشانی شاری سنه له ناڕه‌زایه‌تیی به هۆشداری كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستفرۆشان له لایه‌ن شاره‌داری ئەو شارەوە، لە بەردەم بینای شارەداری سنە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سنەوە گەیشتووە بە ماڵپەڕی هه‌واڵی زاگرۆس پۆست ؛ ده‌ستفرۆشەکانی شه‌قامی، “فێرده‌وسی، شاپوور، سێ ڕێیانی نه‌مه‌كی، مه‌یدانی ئێقباڵ و مه‌یدانی ئیستقلال له ناڕه‌زایه‌تی دژ بە هه‌وڵه‌ی شاره‌داریی بۆ کۆکردنەوەی دەستفرۆشانی سەر شەقامەکانی ئەو شارە، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە، پێشتر شاره‌داری له‌ئاست كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستفرۆشان له سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانبار له شه‌قامی فێرده‌وسی هوشداری دابوو و ڕایگه‌یاندبوو كه مافی ئه‌وه‌یان نییه كه له‌م شوێنه ده‌ستفرۆشی بكه‌ن و دەبێت لە شوێنێک بە ناوی بان باشگای ئەو شارە لە سەعاتی ٦ی ئێوارە تاکوو ١٢ی شەو کار بکەن.
هەروەها بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، شاره‌داری سنە له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستفرۆشان له به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی والی له شه‌قامی فێرده‌وسی شاری سنە کۆبێتەوە .