ڕۆژی هەینی لە سەیرانگای “خێرەزنە” لە شاری سنە ، پەردە لەسەر پەیکەرەی شاعێری ناوداری ئەو شارە و شاعێری “شارەکەم سنە” لادرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتیوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ رۆژی هەێنی ٢٣ی سەرماوەز، لە کۆڕێکی فەرهەنگیدا بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری سنە و بە بەشداریی گرووپەشاخەوانییەکان و کۆمەڵێک لە کەسایەتی ئەدەبی و فەرهەنگییەکانی ئەو شارە، لە سەیرانگای خێرەزنەی شاری سنە پەردە لە سەر پەیکەرەی”مامۆستا مەحیەدین حەقشنا” لادرا و، ڕێز لە خزمەتەکانی ئەو شاعیرە گەورە گیرا.
مەحیەدین حەقشناس لە ساڵی ١٣٠٣ی هەتاویی لە شاری سنە لە دایک بوو و وەکوو کەسێکی خاوەن بەهرە لە بواری ئەدەبیاتدا کۆمەڵێک شێعری کوردی و فارسی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردوە، کە بەرچاوترینی شیعری ” شارەکەم سنە” بووە ، کە بە زمانێکی پاراو و، هەستێکی جوان باس لە زاراوە و کلتوور و مێژووی شاری سنە و ناوچەی ئەردەڵان دەکات.
مامۆستا حەقشناس شاعیرێکی خەڵکیی و، کەسایەتییەکی خۆشناو بوو ، کە چەند کەڕەت وەکوو کەسایەتی ساڵ هەڵبژێردرا و ڕێزی لێ گیراوە.
ئەو شاعیرە ناودارە لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویی لەشاری سنە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
جێیئاماژەیە پەیکەرەی مامۆستا حەقشناس ، بەرهەمی هونەرمەند هادی زیائەدینی پەیکەرتاشی ناسراوی کوردە، کە رۆژی هەێنی پەردەی لەسەر لاردا.