هاوڵاتیهكی خهڵكی دیواندهره له لایهن دادگای ڕژیم به یهكساڵ زیندان مهحكووم كرا.
بە پێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ هاوڵاتیەک خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی “کورش شەریف پوور” ڕۆژی دووشەممە ١٩ی سەرماوەز بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردیەکانی ڕژیم” لە لایەن لقی ٢ی دادگای ڕژیم له شاری سنە سزای یهك ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا.
کورش شەریف پوور پێشتریش، چەند جار بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.