کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی مەڕگەوەر سەر بە شاری ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران گیانی دەستدا.
به پێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “عەبدولقادر ساڵحیان” خەڵکی گوندی دزەی لە ناوچەی مەڕگەوەری شاری ورمێ، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی سەرمارەز،لە لایەن هێزەکانی سەر سنووری ڕژیم دەدرێتە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا ناوبراو گیانی لە دەست ئەدات.
ئەو کۆڵبەرە کوردە خێزاندار و خاوەنی چوار منداڵە، تەرمی ناوبراو براوەتە ساردخانەی نەخۆشخانەی شاری شنۆ.
هەر لەو پەیوەندیەدا ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بهناوی “جەعفەر مونیر”، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەردەشت، لە سەر سنووری ئەوشاره لە لایەن هێزەكانی ڕژیمهوه تەقەی لێکراو و لە ئهنجامدا به سهختی برینداربوو. ههروهها ڕۆژی هەینی، ٩ی مانگی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی سۆمای ورمێ به ناوی “جبرەئیل ئەحمەدی” بههۆی تهقهی هێزهكانی ڕژیم له ڕێگای گەیشتن به هەشتیان، بریندار بوو. له لایهكی دیكهوه ڕۆژی پێنج شەممە، ژمارهیهك لە کۆڵبەران لە سنووری پیرانشار کەوتوونەتە بۆسەی هێزەكانی ڕژیم و بە هۆیهوه كۆڵبهرێك به ناوی “شەریف مەحبووب”تەمەن ٣٢ ساڵ بریندار بووە. هاوكات له ههمان ڕۆژدا، کۆڵبەرێک به ناوی “عادڵ شافعی”له سنووری سهردهشت كرایه ئامانج و به سهختی برینداربوو.