له‌درێژه‌ی بانگ كردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن له چالاكانی مه‌ده‌نی، هێزه ئهمنیهەتیەكانی ڕژیم لە شاری دیوانده‌ره چالاكێكی مه‌ده‌نیان بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه و هەروەها له‌ڕێگەی ته‌له‌فۆنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان له چالاكێكی دیكه‌ی ئەوشاره كردووه.
به پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی “ئەمیر محەمەدخانی” کە پێشتر بە ٦ مانگ بەندکران مەحکووم کرابوو، بانگهێشتی ناوەندەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەو شارە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوه، هەروەها هێزەکانی ئیتلاعاتی دیواندەرە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە هەڕەشەی دەستبەسەرکردنی چالاکی مەدەنی دیکەی ئەو شارە بە ناوی “هیوا قورەیشی” کردووە.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ٣ی سەرماوەز، چالاکێکی سێنفی مامۆستایان بە ناوی “حامید نێرگزی”خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیم دەستبەسەر کرابوو.
هەر لەم پێوه‌نده‌دا “ئومید شامحەممەدی” مامۆستای به‌ندكراو و خەڵکی شاری دیواندەڕە کە ڕۆژێک دوای مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان لە مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستا لە گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنه ڕاگیراوه.