دوو کاسبکاری کورد لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بریندار کراون و دوایی بۆ نەخۆشخانەی شاری سلێمانی گوازرانەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر، دوو کاسبکاری کورد خەڵکی گوندی ئارمەردە سەر بە شاری بانە بە ناوەکانی “لوقمان فەتحی ولوقمان ئەعلەم” ،بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشتر، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم بەقورسی بریندار کراون.دواتر بۆ چارەسەری پزیشکی لە لایەن کۆڵبەرانی دیکەوە بۆ ناوەندی دەرمانی شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان گوازرانەتەوە.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “مێهران دەهستانیڕاد” تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی ئاوایی “دۆڵەتوو” سەر بە شاری سەردەشت،لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللە و بە قورسی بریندار دەبێت.