له ئه‌نجامی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری مامۆستایانی ئێران له ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زیاتر لە ١٣ مامۆستا له پارێزگاکانی کوردستان، خوراسانی شۆمالی، مه‌ركه‌زی، فارس، و خوزستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ حەوت كه‌س له مامۆستایان به دانانی بارمتە و تا كاتی دادگایی کردنیان به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه تا ئێستا شه‌ش كه‌س له مامۆستاین به ناوه‌كانی “عه‌لی كروشات، پیر‌وز نامی، محه‌ممه‌د ڕه‌زا ڕه‌مه‌زان زاده، عه‌لی فرووته‌ن، حسێن ڕه‌مه‌زان پوور، محه‌ممه‌د عه‌لی زه‌حمه‌تكێش” تا ئێستا له زیندان ڕاگیراون.
مامۆستایانی ئێران مانگی ڕه‌زبه‌ر و خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵی هەتاوی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ و له‌سه‌ر بانگهێشتی شوڕای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوی سێنفی مۆعهلیمان، به شێوه‌ی گشتی ده‌ستیان له‌كار كێشاوە و دەستیان دایە مانگرتنێکی گشتی لە چوونە سەر پۆلەکان خۆیان بوارد.