پێنجشه‌مه‌ی رابردوو ‘ع.م’ پیره‌پیاوی ته‌مه‌ن 60ساڵی خه‌ڵکی گوندی قامیشه‌ی سه‌رده‌شت به چه‌ک له خۆیداو‌ه‌و کۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به زاگرۆس‌پۆست، ئه‌و پیاوه دوای ئه‌وه‌ی له ئاکامی کێشه‌ی خێزانی باری ده‌روونی تێک چووه، به چه‌کی خۆی ته‌قه‌ی له خۆی کردووه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.
دیارده‌ی خۆکوژیی ماوه‌یه‌که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه هیچ لایه‌نێک نییه که خۆی له‌و حاڵه‌ته به به‌رپرس بزانێت.