ژماره‌یه‌ك له ئاوایه‌كانی سەر بە شاری “دیوانده‌ڕه” لە پارێزگای “سنە” له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌مبوونی ئاوی خواردنه‌وه به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
به پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ کەم بوونی ئاوی خواردنەوە لە ناوچەی دیواندەرە، كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ دانیشتووانی ئه‌م ناوچانه پێكهێناوه، لە وانە ئاواییه‌كانی ئاغهجهڕی، ئه‌حمه‌د ئاوا، نێساره خواروو و نێسارهی سه‌روو سەر بە شاری دیوانده‌ڕه له‌گه‌ڵ كێشه‌ی كه‌م ئاوی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
هەر بۆ ئەم مەبەستەش شێركه‌تی ئاوی پارێزگای سنە له‌ڕێگای تانكێڕهوه ئاویان بۆ دابین ده‌كات.
کوردستان کە خاوەنی ژینگەیەکە کە ئاو و خەزێنەی ژێرزەوی دەوڵەمەندی هەیە، بەهۆی نابەرپرس بوونی بەرپرسان و تێکدانی ژینگەی کوردستانەوە، ژمارەیەک لەخەڵكی کوردستان لەوانە لەئاواییەکانی ناوچەی مەریوان، سەقز و بانە ودیواندەرە،و…… تووشی کێشەی کەم ئاوین و ئەمەش بووتە هۆی درووست بوونی قەیران بۆ ژیانی خەڵک، بەرپرسانی ناوچەکە بە تەنکەرەوە ئاو دابەش دەکەن کە تەنکەرەکەش خاوێن نیە و مەرجی تەندروستی نیە.