لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاوڵاتیانی کورد لە شاری شنۆ، دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی ئەو شارە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران.
به پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگەۆس پۆست؛ دوو هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی سەلام مەردان ، خەڵکی ئاوایی “سەوجە” وجەبلی وەیسی خەڵکی ناوچەی دەشتەبێڵ سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە بە تۆمهتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی ئۆپزسیۆنی ڕژیم دهستبهسهر كران و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كراون.
جێگای ئاماژەیە جەبلی وەیسی لە یەک ساڵی ڕابردوودا چەندین جار بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری شنۆ بانگهێشت کراوە و لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.