هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران نالەبارتر بووە

لە مانگەكانی سەرەتای هاتنەسەركاری روحانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی، بەشێكی هەرە زۆری ئێعدامەكان لە ئێران بە بێ رەوتێكی تەندروستی دادگاییكردن بەڕێوەچووە.

خاتوو عەزرا زیا بەڕێوەبەری گشتی دێمۆكراسی‌و مافی مرۆڤی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی راپۆرتی ساڵانەی مافی مرۆڤی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی ئەمریكا باس لە تۆماركردنی دەیان‌و سەدان جۆر ئەشكەنجەی زیندانیان، دەسبەسەركردنی سیاسی، بەرتەسكردنەوەی ئازادی رادەبڕین‌و رۆژنامەنووسان‌و لایەنگرانی مافی مرۆڤ لە ئێران كراوە.

بە پێی راپۆرتێكی مافی مرۆڤی وەزارەتی كاروباری دەرەوەی ئەمریكا، لە ماوەی ساڵی 2013 رێژەی 624 ئێعدام لە ئێران روویداوە.

شایانی باسە، كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی رابردوو رێگەی بە ئەحمەد شەهید هەواڵنێریی تایبەتی مافی مرۆڤ نەدا كە بۆ بەدواداچوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران سەردانی ئەو وڵاتە بكات‌و ئەمەش لە لایەن ئەمریكا رەخنەیەكی توندی لێگیرا.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.