هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری کامیاران پاش چوار مانگ لە دەستبەسەر بوونی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
بە پێی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ هاولاتیەک دانیشتووی ئاوایی “ئەڵک” سەر بە شاری کامیاران بە ناوی “محەممەد دەشتی” ، کە چوار مانگ پێش لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری کامیاران دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو چوار مانگ پێش بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتیی و هاوكاری لهگهڵ یهكێك له حیزبه کوردیەکانی ئۆپزسیۆنی ڕژیم، دەستبەسەر و تا ئێستاش لە زیندانی ئیتلاعاتی کامیاران ڕاگیراوە.