هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

برینداربوونی کاسبکارێکی خەڵکی مەریوان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم

 له‌ درێژه‌ی دەستڕێژی گولەی هێزەکانی ڕژیم له‌ ماشینی كاسبكارانی کورد، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ هێزی ئینتزامی ڕژیم ته‌قه‌ی له‌ ماشینی كاسبكارێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ شۆفیری ماشینه‌كه‌ به‌ قورسی برینداربوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی خەزەڵوەر  کاسبکارێکی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی “ئەرکان کەرەمی”، لە جادەی نێوان سەقز و مەریوان، کەوتە بەر دەسترێژی گولەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمی ئێران و بە قورسی برینداربوو. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو به‌ گومانی هەڵگرتنی باری قاچاخ ته‌قه‌ی لێكراوه‌، ئەمەش‌ لە حاڵێکدایە کە ناوبراو هیچ کەلوپەلێکی قاچاخی پێ نەبووە.

ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی ڕەوانەی  نەخۆشخانەی شاری مەریوان کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …