دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری سەردەشت ١٥ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارەی بە تۆمەتی قاچاقی مەشرووب بە جەریمەی نەختی و زیندان مەحکووم کرد.
لەقی یەکی دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری سەردەشت بە سەرۆکایەتی عەلی ڕەزا عەباسپوور، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەر ١٥ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارەی سەرجەم بە ٩ ساڵ و شەش مانگ زیندان و جەریمەی ١٢٥ ملیۆن تمەن مەحکووم کرد.
ئەو حوکمانە بە شێوەیڕاستەوخۆ بەو کۆڵبەرانە ڕاگەیندراوە، وتا٢٠ ڕۆژ دوای حوکمەکە دەتوانن ناڕەزایەتی خۆیان دربڕن و سکاڵا لای دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ تۆمار بکەن.
ئەو حوکمەی کە بە سەر ١٥کۆڵبەری کورد سەپێندراوە بەو شیوەی خوارەوە هاتووە.
١ـ کەماڵ عەلیزادە ، مەحکووم بەجەریمەی یازدە ملیۆن و پێنسەد هەزار تمەن و دە مانگ زیندان.
٢-جەماڵ ڕەحیمی ، مەحکووم بە جەریمەی یازدە ملیۆن و پێنسەد هەزار تمەن و دە مانگ زیندان.
٣ـ محەمەد ڕەحیمی ، مەحکووم بە جەریمەی حەوت ملیۆن و شەشسەد و چل هەزار تمەن و هەشت مانگ زیندان.
٤ـ ڕەزا سەحرانەوەرد ، مەحکووم بەجەریمەی حەوت ملیۆن و شەشسەد و چل هەزار تمەن و هەشت مانگ زیندان.
٥-زانیار حاجی خەلنی ، مەحکووم بە جەریمەی حەوت ملیۆن و شەشسەد و چل هەزار تمەن و هەشت مانگ زیندان.
٦ـ مستەفا عەزیز زادە ، مەحکووم بەجەریمەی حەوت ملیۆن و شەشسەد و چل هەزار تمەن و هەشت مانگ زیندان.
٧ـ سدیق فەقی حەسەن پوور ، مەحکووم بەجەریمەی هەشت ملیۆن و شەشسەد و چل هەزار تمەن و شەش مانگ زیندان.
٨-لوقمان ئاتەش ، مەحکووم بەجەریمەی حەوت ملیۆن و شەشسەد و هەشتا هەزار تمەن و هەشت مانگ زیندان.
٩ـ ئومید قوربانی زادە ، مەحکووم بەجەریمەی پێنج ملیۆن و حەوسەد و شەست هەزار تمەن و شەش مانگ زیندان.
١٠ـ یوسیف قوربانی زادە ، مەحکووم بەجەریمەی پێنج ملیۆن و حەوسەد و شەست هەزار تمەن و شەش مانگ زیندان.
١١ـ کەیوان ئەڵامورادی ،مەحکووم بە جەریمەی پێنج ملیۆن و حەوسەد و شەست هەزار تمەن و شەش مانگ زیندان.
١٢ـ زانیار زارعی ، مەحکووم بە جەریمەی پێنج ملیۆن و حەوسەد و شەست هەزار تمەن و شەش مانگ زیندان.
١٣ـ سابر یەحیاپووڕ ، مەحکووم بەجەریمەی پێنج ملیۆن و دووسەد و هەشتا هەزار تمەن و شەش مانگزیندان.
١٤ـ شۆڕش پادەرشی ،مەحکووم بە جەریمەی یازدە ملیۆن و پێنسەد هەزار تمەن و ١٠ مانگ زیندان.
١٥ـ سدیق ژاڵە ، مەحکووم بە جەریمەی حەوت ملیۆن و دووسەدهەزار تمەن و شەش مانگ زیندان.
سەرچاوەی هەواڵ؛هەنگاو
جێگای ئاماژەیە ئەو پرسە لێرە دایە ئەو بارەی کۆڵبەران کە بە پشتیان هەڵیدەگرن بریتییە لە چای، شەکر، سیگار، کەلوپەلی ئارایشی، تەلەویزیۆن، کولێر گازی و وەسایلی بەرقی و ئەمانەش بۆ خۆی لە خۆیدا تەنیا بۆ پێداویستی ماڵەکانن و بەپێی یاسای قاچاخی کاڵای ڕژیمی ئێران، تەنیا ئەو کەلوپەلانە دەچنە چوارچێوەی قاچاخەوە کە نرخەکەیان زیاتر لە یەک میلیۆن تمەن بێت و ئەمەش لەحاڵێکدا ئەو کەلوپەلانەی کە کۆڵبەران هەڵیدەگرن نرخەکەیان ناگاتە ئەو ئاستە.
ئەو کۆڵبەرانە بۆ خۆیان خاوەنی ئەو کەلوپەلانە نین و بگرە زۆر جاریش لە ماڵی خۆشیان لەو کەلوپەلانە بێبەشن و بۆ گۆاستنەوەیان تەنیا حەقدەستێکی زۆر کەم وەردەگرن.