کرێکارێکی کوردی خەڵکی سونقوڕ کولیایی، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کاتی کارکردندا بە هۆی ڕوداوی کار گیانی خۆی لەدەستدا .
ڕۆژی سێ شەممە ٣ی ڕەزبەر، کرێکارێکی کورد بە ناوی مەنوچێهر ، خەڵکی ئاوایی دەرەوزم سەر بە شاری سونقوڕ کولیایی، لە کاتی بیرهەڵکەندندا، تووشی گازگرتوویی دەبێت و گیانی لە دەست دەدا.
هەروەها لەو ڕوداوەدا، یەکێک لە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە لە کاتی ڕزگارکردنی ئەو کرێکارە کوردە، تووشی گازگرتوویی دەبێت و کە گیانی لە دەست دەدات.