هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

ئێران‌و عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی ‘رێکه‌وتنی جه‌زایر’ ئه‌که‌ن

دوای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی نێوانی دیپلۆماتیکی ئێران‌و عێراق له دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق له به‌هاری 2003و ئاسایی بوونی پێوه‌ندیی نێوان ئه‌و دوو وڵاته، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر دوولا بڕیاریان داوه رێکه‌وتنی نێوانیان له سه‌ر گرێبه‌ستی جه‌زایر رێبخه‌نه‌وه.رێکه‌وتنی جه‌زایر که له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولی باشووری کوردستان له نێوان ده‌سه‌ڵاته رووخاوه‌کانی شای ئێران‌و سه‌دام حسه‌یندا له ساڵی 1975 له سه‌ر ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستی ئێران به سه‌ر رووباری شه‌تولعه‌ره‌ب‌و له‌به‌رامبه‌ردا کۆتاییهێنان به هه‌موو یارمه‌تییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی بۆ شۆڕشی باشووری کوردستان واژۆ کرابوو له نێوان هه‌ردوو وڵات ژیایه‌وه.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه هه‌واڵنێرییه‌کان هه‌واڵی دانیشتنی نێوان هۆشیار زێباری‌و محه‌مه‌دجه‌واد زه‌ریف وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌و کۆماری ئیسلامی‌یان بڵاو کرده‌وه‌ دوای سه‌ردانی زێباری بۆ تاران‌و هێنانه ئارای رێکه‌وتننامه‌ی جه‌زایر.

ئه‌گه‌رچی به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان هیچ زانیارییه‌ک له سه‌ر ناوچه‌ جێناکۆکه نوێکانی نێوان هه‌ردوو وڵات له باشووری رۆژاوای ئێران نه‌کراوه‌و وتراوه له داهاتوودا باس له خاڵه‌کانی ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باسیان کردبێت ‘پرسی ئاسایشی هه‌ردوولا’یه.

پێشتر نووسینگه‌ی تایبه‌تیی سه‌رکۆماری عێراق، مام جه‌لال رایگه‌یاندبوو ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه له رابردووه‌دا کراوه‌وه هیچ پێوه‌‌ندییه‌کی به‌م سه‌رده‌مه‌وه نییه‌.

زێباری‌و زه‌ریف

بابەتی هاوپۆل

عثمان اسماعیلی از زندان سقز به بیمارستان منتقل شد

روز یکشنبه سوم دی‌ماه، عثمان اسماعیلی، فعال کارگری اهل سقز به دلیل بیماری از زندان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.