فەرهاد مەیسەمی چالاکی مەدەنی،بە هۆی بێبەری بوون لە مافی پارێزەر و تۆمەتە وەپاڵ خراوی وهەروەها دەستبەسەر بوونی بێ بەڵگە، ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژ دەستی دا بە مانگرتن و زیاتر لە یەک مانگە لە مانگرتن دایە .
ناوبرا کە لە ڕۆژی ٩ی گەلاوێژ بەدەستی هێزەکانی ئیتلاعاتی رژیم دەستبەسەر کرا و لە مافی بوونی پارێزەر بێبەری کراوە، بەو هۆیەوە دەستی دا بە مانگرتن و تا ئیستا ٣٥ رۆژە لە مانگرتنی ووشک دایە.
هەروەها ڕۆژی چوار شەممە ١٤ی خەرمانان لە بەندی گشتی زندانی ئەوینی تاران ڕایگەیاندووە دژ بە زیندانی کردنی رەزا خەندان و بانگهێشتی ژیلا کەرەم زادە مەکوندی و محەمەد رەزا فەرهاد پوور لە رۆژی شەممەی داهاتوو مانگرتنی تەر دەگرێت .
ئەم چالاکە مەدەنیە رۆژی دووشەممە ١٢ی خەرمانان لە دادسەرای ئەوین لە گەڵ تۆمەتی نوێ ڕووبەڕوو بوەتەوە .