پیاوێک بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین، بە هۆی داخستنی دووکانەکەی لە لایەن مەئمورانی شارەداری شاری تاران، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
بە پێی زانیارییهكان ئهو پیاوهی خۆی سووتاندووه تهمهنی ٤٥ساڵ تەمەنە و سهرلهبهیانی ڕۆژی سێ شهممه لهبهردهم شارهداری تاران خۆی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە، بهڵام خەڵک زوو ئاگرهكهیان كوژاندووهتهوهو بەڵام زۆربهی بهشهكانی جهستهشی سووتاوه.
لە گرتە ڤیدئۆ و وێنەیەک کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، ئەو پیاوە لە گەڵ بە بنەماڵەکەی لە بەرامبەر شارەداری شاری تاران کۆ بوونەتەوە و بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین بە هۆی وڵام نەدانەوەی دەزگاکان و کەمتەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم، هەوڵی خۆسووتاندنیان دا، کە خەڵک ڕێگر دەبن لە بەرامبەر سووتانی بنەماڵەکەی، بەڵام پیاوەکە خۆی دەسووتێنێت و تا ئێستا لە بارودۆخی سەڵامەتیی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
مەئموورانی شارەداریی ڕژیم لە زۆر ناوچە، بە لێدان، هەڕەشەکردن، بێڕێزی، سووکایەتی بە دەستفرۆشان و کرێکاران و منداڵانی کار دەکەن. هەروەها بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، منداڵێکی کار کە سەرقاڵی دەستفرۆشی بووە،دەڵێت، یەکێک لە کارمەند و بەڵێندەرانی شارەداری ناوچە ٣ی شاری تاران، بەبێ هۆ گوێیەکی بڕیوە و ئەمەش بووەتە هۆی تووڕەبوونی خەڵک لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.