دوو هاوڵاتی خه‌ڵکی شاره‌کانی سه‌قز و سه‌رده‌شت لە دوای زیاتر لە سێ حهوتە لە ده‌ستبه‌سه‌ر کردنیان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز، تا ئێستا له بارودۆخ و شوێنی ڕاگرتنیان هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نیە.
به‌پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ ڕوژی ١٢ گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ “هوشمه‌ند عه‌لیپور”خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت و “محه‌مه‌د وه‌ستا قادر”، خه‌ڵکی شاری سه‌قز، له‌لایه‌ن هێزەکانی ئێتلاعاتی ڕژیم لە شاری سه‌قز، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنیکی نادیار گوازرانەتەوە. له کاتی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئەم دوو هاوڵاتیە لە لایەن چەکدارەکانی ئیتلاعاتەوە دەدرێنە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا محه‌مەد وه‌ستا قادر بریندار دەبێت.
ئه‌م دووهاوڵاتیە به تۆمه‌تی هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزوسیۆنەکانی دژبه‌ری ڕژیم دەستبەسەر کراون، تا ئێستا بنه‌ماڵه‌کانیان نەیانتوانیە چاویان بە کوڕەکانیان کەوێت و هیچ هه‌واڵێکیان له چاره‌نووسیان نازانن.