کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری ماکۆ سەر بە پارێزگای ورمێ بە تەقەی ڕستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە سەر سنووری ئەو شارە بە توندی بریندار بوو.
ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەرمانان ، لە نزیک ئاوایی سەنگەر، سەر بە شاری ماکۆ کاروانێک لە کۆڵبەرانی کورد دەکەوتنە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم و بە شێوەی ڕاستەوخۆ دەدرێنە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی “عوسمان قەدیمی” بە توندی بریندار دەبێت. ئەو کۆڵبەرە کوردە بە هۆی توندی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری تەورێز لە ئازەربایجانی خۆرهەڵات دەگوازرێتەوە.
هەروەها ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانان، لە سنووری شاری مەریوان، بە هۆی تەقینەوەی مین ١ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارە گیانی لەدەستدا و ٣ کەسیتریش بریندار بوون.