بە پێی راپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ لە ئەهواز دوو رۆژ لەوەپێش هێزەئەمنیەتیەكان بە هێرش بۆسەر ماڵێك لە كوی عەلەوی شاری ئەهواز، زیاتر لە 20 لاوی عەرەبی ئەهوازیان دەسبەسەركرد.
هێزەئەمنیەتیە لیباس شەخسیەكان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەكی یاسایی هێرشیان بردوتە سەر ئەو ماڵەو پاش دەسبەسەركردن هەموو ئەو لاوانەیان گواستوتەوە بۆ شوێنێكی نادیار.
بە پێی وتەی چالاكانی عەرەبی ئەهوازی هەموو ساڵێكو لەم كاتانەدا مەئمورانی ئەمنیەتی بە بیانووی هاتنی ساڵیادی 15ی ئاپریلی ساڵی 2005 كە ناڕەزایەتیەكی گەورەی خەڵكی ئەهوازی لێكەوتەوە، هێزەئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامی بە دەسبەسەركردنی لاوانو هێرشكردن، كەشێكی تەواو ئەمنیەتی بەسەر ئەو ناوچەدا زاڵ دەكەن.