خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان سه‌رله‌نوێ به دژی نابه‌رپرسایه‌تیی به‌رپرسانی شارەداری ئه‌وشاره، شەوی ڕابردوو بۆ جارێکی دیکه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ شه‌وی ٢ی خه‌رمانان خه‌ڵکێکی به‌رچاو له شاری مه‌ریوان به هه‌ڵگرتنی زبڵەکانیان به‌ره‌و چواڕێیانی “شەبڕهنگ”به‌ڕێکه‌وتن و زبڵەکانیان لەو شەقامە و هەروەها لە بەردەم شارەداری ئەو شارە کۆ کردەوە و بۆ جارێکی دیکه دژ بە گەندەڵییەکانی شارەداری مەریوان ناڕەزایەتیەان دربڕی.
خەڵکی شاری مەریوان لە چەند شه‌وی ڕابردووش‌دا،هەر بەم بۆنەوە لە بەردەم بینای شارەداری ئەو شارە زبڵ و پاشماوه‌کانیان کۆ کردەوە و ئاگریان تێبەردا و به‌م شێوه‌یه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیانیان له‌بەرانبەر پێڕانەگه‌یشتن و خاوێن نەکردنهوهی نێو شاری مه‌ریوان لە لایەن شارەداریەوە ده‌ربڕی.
شاری مه‌ریوان و دەوروبەری ماوه‌ی ١٥ ساڵه لە گەڵ کێشەی پاشماوەکان ڕووبەروویە ، کە بۆ چارەسەری ئەوکێشە بەشێوەی زانستی کە خەسار لە ژینگەش نەدرێت، تا ئێستا شاره‌دار و هەروەها ئه‌ندامانی شوڕای شاری مه‌ریوان، نەیانتوانیە هیچ هەنگاوێک لە بوارەدا هەڵگرن و بەردەوام بەڵێنەکان لە جێگای خۆی ماوەتەوە.
هه‌ر بەم هۆیەشەو خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان شەوی ڕابردوو بۆ جارێکی دیکه به هه‌ڵگرتنی زبڵەکانیان و کۆکردنەوەی لە نێو چوار ڕییانی شەبڕەنگ و بینای شارەداری ، له‌و رێگایه‌وه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیانیان ده‌ربرێ.