هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری کامیاران سەر بە پارێزگای سنە، لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان لە دوای ئەوەی لە پێش چاوی خەڵکەوە دەیدەنە بەر لێدان وسووکایەتی کردن، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەو.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی گەلاوێژ چەند کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری کامیاران بە سەر و چاوی داپۆشراوەو، لە چوارڕییانی سەرەکی ئەو شارە هەڵ دەکوتنە سەر لاوێکی ئەو شارە بە ناوی ئۆمید ئەسەدی و پاش لێدان و کوتانێکی زۆر دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیاردەگوازرێتەوە.
تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کران وچارەنووسی ناوبراو هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نیە.