حەسەن روحانى وتی؛ ئەمریکا توانای ئەوەى نییە هێرش بکاتە سەر ئێران، چۆن دەزانێت هێزى سەربازیمان هەیە.
له وتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی ناساندنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی “كه‌وسه‌ر” له تاران پایته‌ختی ئێران ، روحانی باسی له سزاكانی ئه‌مریكا و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی دراوسێدا كرد
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، حەسەن رۆحانى سەرۆک کۆمارى ڕژیمی ئێران لە وتارێکدا لەبارەى ئەگەرى هێرشکردنە سەر وڵاتەکەى لەلایەن ئەمریکاوە وتى: بۆچى ئەمریکا هێرش ناکاتە سەرمان؟ لەبەر ئەوەی هێزی نیزامیمان هەیە و ئەوان کاردانەوە و باجى ئەوە باش دەزانن.
هەروەها جەختى کردەوە کە ئەمریکا توانای ئەوەى نییە هێرش بکاتە سەر ئێران، چۆن ئاگادارى ئاستى هێز و تواناى سەربازیى ئێران دەزانن هەنگاوێکى لەو شێوەیە کاردانەوەى دەبێت و زۆر لەسەریان دەکەوێت و بە قورسى باجەکەى دەدەن.
هەروەها حه‌سه‌ن روحانی باسی ئەوەی کرد كه توركیا و ئێران وه‌ك وڵاتانی دراوسێ و دۆست ده‌توانن له‌بواری پیشه‌سازی به‌رگریدا هاوکاری بكه‌ن و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی به‌رهه‌م بهێنن.
ڕوحانی باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه وەک تورکیا و پاکستان كار بكه‌ن له‌توانایاندایه فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌رهه‌م بێنن و زیاتریش بكه‌ن.هەروەها روحانی ره‌خنه‌ی له سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر توركیا گرت و، دووپاتیكرده‌وه كه ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ لە هاوكاری زیاتردایه.
هاوکات دەسەڵاتدارانى ئەمەریکا چەند جار هەڕەشەیان لە رژێم و دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە کردوە، لە بەرامبەردا بەرپرسانى سەربازى ڕژیمی ئێران وەڵامى توندیان داوەتەوە تەنانەت لە لێدوانێکدا قاسم سولەیمانى ئاماژەى بەوەکرد با ئەمەریکا هەڕەشە لە روحانى نەکات و لەوى بکەن بۆئەوەى وەڵامیان بداتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە دواى راگەیاندنى کشانەوەى ئەمەریکا لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەى ئێران پەیوەندیى نێوان هەردو وڵاتە بەرەو ئاڵۆزى رۆیشت و دواتر سەرۆک کۆماری ئەمریکا”ترامپ” سزاکانى بەسەر ئیران‌دا سەپاندەوە و هەروەها هەڕەشەى لەو وڵات و کۆمپانیا گەورانەش کرد لە ئەگەرى هاوکاریکردنیان لە گەڵ ئێران و پابەند نەبون بە سزاکان، ئەوانیش ڕوبەڕوی سزا دەبنەوە، بەو هۆیەوە بەشێک لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان کە لە ئێران گرێبەستیان بوو کشانەوە و ئەو دۆخەش کاریگەرى زۆری کردە سەر پارەی تمەن و بەهۆیەوە بەشێوەیەکى بەرچاو نرخی تمەن دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.