لایه‌نێك كه له بنه‌ڕه‌تدا بڕوای به یه‌كگرتنه‌وه‌ی نییه و ئامانجی له زه‌ق كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه له‌م كاته‌دا شتێكی دیكه‌یه، هاتووه بۆ یه‌كگرتنه‌وه. ئه‌م لایه‌نه به‌ر له‌وه ده‌ست بكات به گفتگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كه‌ی دیكه تاواننارێكی خه‌یاڵی بۆ خۆی قوت كردۆته‌وه كه گوایا ئه‌م كه‌سه له‌مپه‌ره له سه‌ر رێی یه‌كگرتنه‌وه. ئه‌م لایه‌نه به خه‌یاڵی خۆی ئه‌وه‌نده زیره‌كه كه ده‌توانێ كایه به عه‌قڵی جه‌ماوه‌ر بكات!!!
من نامه‌وێ دیسان قسه‌كانی پێشووم دوپات بكه‌مه‌وه كه ئێستاش سه‌داسه‌د بڕوام پێیان هه‌یه، به‌ڵام چه‌ند خاڵ به پێویست ئه‌زانم لێره‌دا باسیان بكه‌م:
1- جڵه‌وداری ئه‌و لایه‌نه له وت و وێژه‌كاندا هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له كۆنگره‌ی 14دا ده‌نگیان “نا”یان به یه‌كگرتنه‌وه دا!! ئێستا بۆچی بونه‌ته په‌رچه‌مداری یهكگرنهوه هۆكاره‌كان روونه و له ستاتوسهكانی پێشوودا باسكراون.
2- ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ له سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه و دێكۆمنت قسه بكه‌ین و قسه‌كانمان به قه‌ولی فارسه‌كان ته‌نیا “من درێوردی” نه‌بێت، ده‌توانین وت و وێژی ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌و لایه‌نه و هه‌روه‌ها وت و وێژه‌ی ئه‌بوبه‌كر موده‌ریسی و په‌یامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و لایه‌نه بۆ 26ی رێبه‌ندان به بنه‌ما وه‌ربگرین. له هه‌ر سێ باسه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت كه نیه‌تێكی راسته‌قینه‌یان بۆ یه‌كگرتنه‌وه نییه و هیچ له هه‌ڵوێستی پێشوویان نه‌گۆراوه!!
3- هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێكرد ئه‌وان بۆ ئامانجێكی كاتی هاتونه‌ته پێش له باسه‌كاندا. ئه‌وان له پاڵ ئه‌م ئامانجه كاتییهدا ئامانجێكی دیكه‌شیان بۆ خۆیان دیاری كردوه كه ئه‌گه‌ر هاتو توانیان بیپێكن، قازانجی گه‌وره‌تریان كردوه و ئه‌ویش داسه‌پاندنی هه‌موو خواسته‌كانیانه به سه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ردا به هه‌مان ئه‌ده‌بیات و ده‌سته‌واژه‌ی خاڵی جێی ناكۆك. ئه‌وان خاڵی كۆتاییشیان دیاری كردوه و تاوانبار و هۆكاری یهكنهگرتنهوهكهشیان دیاری كردوه. ئه‌وان به‌ر له‌وه چاوه‌ڕێ بكه‌ن و نه‌تیجه‌ی دانیشتنه‌كان ببینن، تاوانباره‌كه‌یان به ئه‌ندامانی خۆیان ناساندوه!!! و ئێستاش خه‌ریكی زه‌مینه ساز كردنن بۆ ئه‌وه‌ی به بیر و رای گشتی بڵێن كه ئه‌وان ویستیان یه‌ك بگرهنهوه به‌ڵام فڵان كه‌س نه‌یهێشت!! غافڵ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌نیا بۆ چه‌ند مانگێكیش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ژیابێت زۆر به ئاسانی له شته‌كان تێده‌گات.
تێبینی: لە پەیجی سەرەکی نوسەر لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وەرگیراوە