لە دوایی ۳۳ رۆژ لە دەستبەسەر بونی چالاکانی کورد لە کرماشان و لۆڕستان، بڕیاردەری گشتی ڕژیمی ئێران لە شاری کرماشان،ڕێگری لە ئازاد بونی کاتی دەستبەسەرکراوان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: ئەرسەلان هیدایەتی، شاریار تەهماسبی و بێژەن گراوەند، ئەردشێر موسەوی و موستەفا باقری ئاشنا لە زیندانی دیز ئاوای کرماشان ڕاگیراون،مستەفا باقری و ئەردەشێرموسەوی لە دژی بێبەری بون لە مافی یاسایی لە خزمەتگوزاری دەرمانی لە ڕۆژی ڕابردوو لە زیندانی دیزڵ ئاوای شاری کرماشان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.
موستەفا باقری ئاشنا نەخۆشی دڵی لەگەڵدایە و لە ماوەی ۳۳ رۆژەدا لە خزمەتگوزاری پزیشکی بێ بەریە و تەنانەت لە دەرمانەکانی خۆیشی بێ بەریی کراوە.
ڕۆژی پێنج شەممە ۲۸ی گەلاوێژ، پێنج چالاکی کلتوری کوردی دەستبەسەر کراو بە ناوەکانی ئەرسەلان هیدایەتی، موستەفا باقری ئاشنا، ئەردەشێر موسەوی، شاریار تەهماسبی، بێژەن گراوەند و مەهدی ئازاد بەخت لە زیندانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیمی ئێران لە کرماشان لەسەر قەراری گرتنی کاتی بۆ زیندانی دیزڵ ئاوای لە شاری کرماشان گوازراونەتەوە.