حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی دەستپێكردنی گەماروە نوێیەکانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران وتی، لەگەڵ سزاكانی ئەمەریكا دژی ئێران نییە، بەڵام لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەكانی عێراق پێڕەوی لە سیاسەتی ئەمەریكا دەكات.
وێڕاى ئه‌وه‌ى حەیدەر عه‌بادى سەرۆک وەزیرانی عێراق، سزاكانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران به هه‌ڵه ده‌زانێت، لە هەمانکاتدا ناچاره پابه‌ند بێت به پرۆسه‌ى سزادانه‌كه،عێراق له‌گه‌ڵ سزدانى ئێران نییه،بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناچاره پابه‌ند بێت به گەماروەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران وعێراق دەبێت سزاكانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران قبوڵَ بكات.
حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ ناچاربوونى قبوڵ کردنی گەماروکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، وتی ئێمه پاڵپشتى سزاكان ناكه‌ین، چۆن هه‌ڵه‌ى ستراتیژیکیە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناچارین رێزیان لێ بگرین.
عێراق هه‌ست به‌وه دەكات سزادانى ئێران كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنێ بۆ سه‌ر عێراق ده‌بێت، چۆن ئەم وڵاته زۆرینەی پێداویستیەکانی له ئێران ده‌كرێت كه هەموو ساڵێک زیاتر لە شه‌ش ملیار دۆلار کەل و پەل لە ئێرانەوە هاوەردەی عێراق،لە ئێرانەوە هەیە.
هەرووەها زۆربەی ئه‌و شارانەی عێراق کە له‌گه‌ڵ ئێران هاوسنوورن، پشت به دابینكردنى كاره‌با و ئاوی ئێران ده‌به‌ستن.
هەر لەم پەیوەندیە سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى كرده‌وه،کە هەر وڵاتێک، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكات، له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بێبه‌ش ده‌بێت.