خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێران دژ بە گرانی و بێ‌کاری بەردەوامە و بەوهۆیەشەوە تا ئێستا کەسێك کوژرا و٢٠ کەسیتریش برینداربوون.
لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی شەوانی ڕابردوولە گەوهەردەشت سەربە شاری کەرەج، تەقە لە گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ کراوە و گیانی لە دەستداوە.
داواکاری گشتی کەرەج رایگەیاندووە، هەر لە ئەنجامی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو، سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمیش لە پارێزگای ئەلبورز بە بەرد و چەقۆ بریندارکراون.
دوای سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، كۆمپانیا جیهانییه‌كان ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشت و به‌های تمه‌نی ئێرانی بۆ نزمترین ئاست دابه‌زی، له سه‌ره‌تای مانگی گەلاوێژەوە خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر خراپیی دۆخی ئابووریەوە ناوچه جیاجیاكانی گرتوه‌ته‌وه.