پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی به‌ڵێنی ڕژیمی ئێران سه‌باره‌ت به گۆڕانكاریی له سیاسه‌ته‌كانیدا ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌رجۆره گفتوگۆ و دانووستانێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌دا.
ناوبراو له دیدار له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی میترۆی ئیندهنووسییوتی: ڕژیمی ئێران ههڵسوكهوتێکی خراپی له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانی ئێرانیی كردووه، بهڕەوشێک كه کردەوەکانی به‌ره‌و توندوتیژیی و تیرۆر پەرەی سەندووە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به سیاسه‌تەکانی ده‌ره‌وەی ڕژیمی ئێرانیش وتی كه ئه‌م حكومه‌ته گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆریستە له جیهاندا و هه‌ربەم هۆیەوە ئه‌مریكا له هه‌وڵدایه تا پێشی پێبگرێت.
سه‌باره‌ت به ههڵوێستیسەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ گفتوگۆ، مایك پۆمپیۆ وتی كه دۆناڵد ترامپ به‌رده‌وام وتوویه‌تی ئه‌و ئاماده‌یه بۆ ئه‌مكاره و ئاساییه ئه‌گه‌ر ئه‌و گفتوگۆیه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتن بكرێت یان هه‌ر شێوازێكی دیكه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام ته‌نیا خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێران به‌ڵێن بدات سیاسه‌ت و ستراتیژی خۆی ده‌گۆڕێت و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌وسا گفتوگۆكان به‌هادار ده‌بن.
کە چی دۆناڵد ترامپ لەمدواییه یانەدا وتبووی كه ئاماده‌یه به‌بێ پێش مه‌رج له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران دیدار بکات و دواتریش چه‌ندینجار ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه، به‌ڵام نه حه‌سه‌ن روحانی و نه عه‌لی خامه‌نه‌ی هه‌ڵوێستیان بۆ ئه‌و پێشنیاره نه‌بووه.