ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی گەلاوێژ، ئاژانسێكى هه‌واڵی ڕووسی له‌سه‌ر زارى نێردراوى مۆسكۆ بۆ دیمه‌شق، بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه‌كانى ئێران لە سووریا چه‌كه قورسه‌كانیان بە دوورى ٨٥ كیلۆمه‌تر له سنوورى به‌رزاییه‌كانى جۆلان کە هاوسنوورە لە گەڵ ئیسراییل، كشانه‌وه.
لە چەند ساڵی ڕابردوو ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، توانى به‌پشتیوانى ئێران و میلیشیاکانی حزبوڵاى لوبنان، گرووپه‌كانى ئۆپۆزسیۆنی بەشار ئەسەد ده‌ربكات و كۆنترۆڵى ناوچه‌كانى باشوورى خۆرئاواى سووریا لە دەست بگرێتەوە.
ئه‌لیكسانده‌ر لاڤرۆنتییڤ، نێردراوى سه‌رۆكى ڕووسیا بۆ دیمه‌شق، بڵاوی كرده‌وه، كه، هێزه‌كانى ئێران و میلیشیاكانى سه‌ر به تاران، له سنوورى جۆلان كشانه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: پێده‌چێت ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازه ئێرانییه‌كان، كه خۆیان به ڕاوێژكار ناساندووه، له‌نێو سوپای سووریا له‌نزیك سنووره‌كانى ئیسرائیل بمێننه‌وه.
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئێستا هیچ چه‌كێكى قورس و یه‌كه‌ى شه‌ڕكه‌رى ئێرانی كه ببنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسراییل، له هێڵی سنوورى ئیسراییل، بوونیان نییه.
حه‌فته‌ى ڕابردوو، به‌رپرسێكى ئیسرائیلی ڕای گه‌یاند، ڕووسیا پێشنیارى دوورخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئێرانى بۆ دوورى ١٠٠ کیلۆمەتر له سنوورى ئیسرائیل كردووه، به‌ڵام ته‌لاڤیڤ ئه‌و پێشنیاره‌ى ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
ئەو پێشنیاره كه له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان بینیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل و سێرگەی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕووسیا، خرایه‌ڕوو.هەروەها ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسراییلی ئاشكراى كرد، كه ته‌لاڤیڤ داواكاری زیاتری لە رووسیا بووە و لایه‌نی ڕووسی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه ده‌یه‌وێت ئێرانییه‌كان به‌ته‌واوه‌تى له سووریا بكشێننه‌وه.