ئه‌ندامێكی مەجلیسی ڕژیمی ئێران ڕایگەیاند؛ ماوه‌ی ٤٠ ساڵه ٢٠٠ بنه‌ماڵه لە ئێران خەریکی به‌ڕێوه‌بردنی حکوومەتن و ئێستاش هەموو کێشەکان وەکوو خۆی ماونەتەوە، كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی لە نێو بەرپرسان و دەسەڵاتدارانی حکوومەت و سەدان کێشەی نێو کۆمەڵگا و بێكاری ودەستکورتی و هەژاری خەڵک و بێ ئاوی به‌رده‌وامن و تا دێت قووڵترهبنهوه.
ئەو ئه‌ندامەی په‌رله‌مانی ئێران له وتارێكیدا له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند: كێشه‌كانی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و بێ ئاوی له ئێران به‌رده‌وامن و تا دێت قووڵتردهبنهوه.
هه‌روه‌ها وتی: لێنه‌هاتوویی و لاوازی و بێبه‌رهه‌میی دەسەڵاتداران، بووه‌ته هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی خه‌ڵك، نه ئیراده‌یه‌ك نه هێزێك هه‌یه بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه.
وتیشی: ماوه‌ی ٤٠ ساڵه ٢٠٠ بنه‌ماڵه ده‌ستیان به‌سه‌ر ئێران‌دا گرتووه، ئه‌و بنه‌ماڵانه له‌م وه‌زاره‌ت بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ت دێن و ده‌چن.
ناوبراو كه به نزیكی له موحافزەكاران ناسراوه، رایگه‌یاندووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان پێویسته به‌خێرایی كاربه‌ده‌ستان له ئه‌ركه‌كانیان دووربخرێنه‌وه و ئه‌وانه‌ی له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاون، سزابدرێن.