دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

کۆبونەوەی نارەزایەتی چالاکانی مەدەنی شاری سنە  لە کێوی کوچکە ڕەشی ئەو شارە

ڕۆژی هەینی 5ی گەلاوێژ،شاخەوانان و چالاکانی مەدەنی شاری سنە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە دژی بڕیاری تێکدانی کوچکە ڕەش لە لایان ڕژیمەوە بەڕێوە برد.

 

سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ۵ی گەلاوێژ  بە کۆبوونەوەی گروپێک لە چالاکانی ژینگە پارێز و چالاکانی مەدەنی و کرێکاری و بە پشتیوانی خەلکی شاری سنە؛ دژ بە بڕیاری بەرپرسانی ڕژیم ئێران لە شاری سنە، بۆ لە ناوبردنی سەیرانگای سروشتی (کوچکە ڕەش) و بینا کردنی هۆتێل لەو شوێنە سرووشتیە کۆبونەوەی ناڕەزایتیان ئەنجامدا.

بەشداربووان بە توندی ئیدانەی ئەم بڕیارەیی بەرپرسان کرد و ڕایانگەیاند بە هیچ شێوازێک رێگە نادەن بە لە ناو بردنی ئەم شوێنە سروشتی و گەشتیارییە بە دەستی ڕژیم و سەرمایەداران بینا و هۆتێل دروست بکرێت. هەروەها  ڕایانگەیاند، لە دەورو بەری شاری سنە زەوی زۆر هەیە بۆ بنیاد نانی لەم جۆرە پرۆژەیە و دەبێت دەست هەڵگرن لە کاول کردنی شوێنە گەشتیاری و سروشتیەکانی شاری سنە.

هەروەها بەردەوام کار بەدەستان  لە هەندێک پرۆژەی هاوشێوە دەسیان هەبووە لە کەڵک وەرگرتنی قازانج خوازانە بۆ خۆیان و بەرپرسان. لەو شوێنە سروشتیانە کە خەلک حەزیان لێیە و چینی مامناوەندی کۆمەڵگا رۆژانە سەردانی ئەم شوێنانە دەکەن و کەڵکی  لێ وەردەگرن، پرۆژەی تازە لە بەردەستیانە، بێ ئەوەی ڕێسا و یاساکانی ژینگەوانی لە بەر چاو بگرن یان گرنگیان پێ پبدرێت،هەروەها هەموو ساڵێک شاخەکان و ژینگەی دەور وبەری ئەو شارە بە شێوەی ئەنقەست لە لایەن دەست و پەیوەندیەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم، ئاگر دەردرێت دەبنە هۆی لە ناو بردنی ژینگە و دارستانەکانی ئەم شارە و بە گشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …