ژنێکی لاو تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی مەریوان لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕ، ژنێک بە ناوی “ئارەزوو دڵ ئەنگیز” تەمەن ٢٣ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “ماسیر” سەر بە ناوچەی سەرشیوی مەریوان، لە ڕیگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو هاوڵاتییە دایکی منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵانە و بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و خێزانیەوە دەستی داوەتە خۆکوژیەوە .