دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

راگەیاندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران سەبارەت بە تۆپباران کردنی سنوورەكانی كوردستان و شەهید بوونی دوو پێشمەرگە

رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 26ی پووشپەری 1397 جارێكی تر رژیمی جینایەتكاری ئێران تۆپخانەكانی وەگەر خست و ناوچە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و بەربزینی هەرێمی كوردستانی تۆپباران كرد. بەداخەوە لەو هێرشە نامرۆڤانەیە دا وێرای زیان گەیاندن بە سروشتی ئەو ناوچانە دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران شەهید بوون.
قەیرانە نێونەتەوەیی و ناوچەییەكان، بازنەی فشارەكانیان لەسەر نیزامی دیكتاتۆری ئێران تەسكتر كردووەتەوە و سیاسەتی كورت كردنەوەی دەستی ترۆریستپەروەر و ئاژاوەگیڕانەی كۆماری ئیسلامی لە وڵاتان پەیرەو دەكرێ‌ و نەك تەنیا لە یەمەن و سوریا رژیم تووشی شكستی گەورە هاتووە بەڵكو لە وڵاتی عێراقیش سەرەڕای هەموو سەرمایەدانانەكانی، پێگەی لەرزۆك بووە و هەر لە ئێستا دا دروشمی خۆپیشاندەرانی ناڕازی لە باشووری عێراق، رووی لە دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیە و داوای چوونەدەرەوەی ئەو رژیمە و نەمانی هەیمەنەی دەكەن.
لەوەها حالەتێكدا كە خەڵكی وڵاتی عێراق داوای نەمانی كۆماری ئیسلامی لەو وڵاتە دەكەن و ئەو پەیامە دەسەڵاتدارانی تارانی نیگەران كردووە و هاوكات بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لەو سنوورە ، رژیمی ئاخوندی بۆ كەم كردنەوەی فشارەكان لەسەر خۆی و هاوكات ناردنی پەیامی هەڕەشەئامێز بۆ هەرێمی كوردستان دەستی داوەتەوە خولێكی نوێ لە تۆپباران و بەزاندنی یاسا نێونەتەوەییەكان و پێشێل كردنی سەروەریی سیاسی وڵاتی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی كوردستان.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران وێرای ناردنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ خەڵكی كوردستان بە بۆنەی شەهید بوونی دوو پێشمەرگەی قارەمانی كوردستان، تۆپبارانی كۆماری ئیسلامی بە توندی مەحكووم دەكات و داوا لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و خەڵكی بە شەرەفی هەرێمی كوردستان دەكات لە هەمبەر ئەو یاساشكێنی و سنووربەزاندنانەی رژیمی جینایەتكاری ئێران كە بووەتە هۆی نائەمنی و شێوانی ژیانی خەڵكی ئەو دەڤەرە بێدەنگ نەبن و پێش بە درێژە كێشانی ئەو رەوشە مەترسیدارە بگرن.

ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
17/7/2018

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …