بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە تەرمی چالاكی سیاسی،ئیقباڵ مورادی خەڵکی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دەوروبەری شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان دۆزرایەوە.
ئیقبال مورادی چالاكی سیاسیی و ئەندامی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستانە ، بەهۆی گوشارەكانی ڕژیمی ئێرانەوە، ماوەی چەند ساڵێكە نیشتەجێ.ی شارۆچكەی پێنجوێنە.
ئیقباڵ مورادیان چالاکی سیاسی پێشوو، چالاکی بواری مافی مرۆڤ و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، باوکی بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە ئیعدام” زانیار مورادی”و مامی ” لوقمان مورادی ” بەندکراوی دیکەی مەحکوم بە ئیعدام بوو .
دەزگا ڕاگەیاندنەكانی نزیك لە حزبەكانی ڕۆژهەڵات هەواڵی تیرۆركردنی ئیقبال مورادیان پشتڕاست كردووەتەوە و ئاشكرایان كردووە لە شارۆچكەی پێنجوێنی سەربە پارێزگای سلێمانی تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.
لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو چەندان كەسایەتی سیاسی و چالاكی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستان تیرۆر كراون و بەرپرسانی سیاسی و سەربازی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات ڕژیمی ئێران بەتاوانبار دەزانن .