شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ڕژیم، پیاوێکی بەساڵاچوویان دەستبەسەر کرد

هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ڕژیم، پیاوێکی بەساڵاچووی خەڵکی  شاری سەر “پێڵ زەهاو”یان دەستبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، چارەنووسی هاووڵاتییەکی  کوردی خەڵکی شاری “سەرپێڵ زەهاو” سەر بە پارێزگای کرماشان،  بە دوای ١٤ مانگ لە دەستبەسەر بوونی نادیارە.

شوناسی ئەم هاووڵاتیە کوردە، “حەسەن خیواڵی”، تەمەن ٦٣ ساڵ و خەڵکی شاری “سەرپێڵ زەهاو” سەر بە پارێزگای کرماشان ڕاگەیاندراوە.

 

برازای ئەم هاووڵاتیە کوردە، کە دانیشتووی گوندی” تیپانی”یە سەڕەڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە هەواڵنێڕی “زاگرۆس پۆست” لە پارێزگای کرماشانی ڕاگەیاند کە، “هەموو هەوڵی بنەماڵەی ئێمە ئەوەیە کە لە چارەنووسی‌ ، بە دوای ١٤ مانگ لە دەستبەسەر بوونی ئاگادار بینەوە بەڵام دەزگای ئیتلاعات وەڵامدەری بنەماڵەی ئێمە نەبووە و هیچ وەڵامێکمان نەدراوەتەوە”.

 

شایانی باسە ئەم هاووڵاتیە کوردە،  بە هۆی ” پەیوەندی و وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی کوردی “بزاڤ” ، لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کراوە کە لەم وتووێژەدا سەبارەت بە حوکمی ئێعدام و گوشار و زوڵمی هێزەکانی سەر بە ئیتلاعات لەسەر هاووڵاتیانی کوردی دانیشتووی “سەر پێڵ زەهاو” باس و وتووێژی کردووە.

 

لە ئەگەری بوونی هەواڵی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە لە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست “بڵاو دەبێتەوە.

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …