” محەمەد ئاقاسی”، پارێزەری دادگا، ڕایگەیاند کە ” ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە مەریەم فەرەجی کوژرابێت”.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ” محەمەد ئاقاسی”، پارێزەری ” مەریەم فەرەجی” ، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕ، لە وتووێژ لەگەڵ “سێدای ئامریکا”، ڕایگەیاند کە؛ ” مەریەم لە پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردووە تاکوو ئێستا ون بووە و بنەماڵە و نزیکان و تەنانەت خۆشم بۆچوونمان وایە کە کۆژرابێت، چوونکە یەک حەوتووە هیچ زانیاریەکمان لەسەری نییە و بۆ شوێنیک کە دەبوا بچوایە نەچووە”.
“محەمەد ئاقاسی”، لە تویتێری خۆیدا ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ، بڵاویکردەوە کە ؛ “مەریەم فەرەجی، بە تاوانی بەشداری لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و لە لایەن لەقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ڕژیمەوە بە سێ سال زیندان و دووساڵ “قەدەغە بوون لە سەفەر” مەحکووم کرابوو و پاشان بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە”.
پارێزەری مەریەم لە درێژەی وتەکانی لەگەڵ ” سێدای ئامریکا” ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕ، جەختی کرد کە ؛ ” بە هۆی نەبوونی مەریەم لە جەلەسەی دادگادا، ئەگەری ئەوە هەیە کە کوژرابێت”.
ناوبراو هەروەها ئاماژە دەکات کە بنەماڵەی فەرەجی سەردانی هەموو ڕیکخراو و ئیدارەکانی فەرمی سەر بە ڕژیمیان کردووە بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ی حەوتووی ڕابردوو، رێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ، ، لە کاتێکدا کە مەریەم، چاوەڕوانی دادگای پێداچوونەوە لەسەر حوکمەکەی بووە ، هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری کەرەج دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەیگوازنەوە.
” مەریەم فەرەجی” تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری “سەرپێڵ زەهاو”، سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەج و خوێندکاری بەشی “مودیرییەتی نێونەتەوەیی ” بووە کە هاوکات لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە بەندی ٢٠١٩ ی زیندانی ئیتلاعاتی ئێڤین لێکۆڵینەوەی لێ کراوە و حوکمی “٣ساڵ زیندانی تەعزیری” و “٢ ساڵ قەدەغە بوون لە سەفەر”ی بەسەردا سەپاوە.
لە ئەگەری بوونی زانیاری زیاتر لە سایتی
“زاگرۆس پۆست” بڵاو دەبێتەوە.