هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

بانگەوازی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە (ژمارە 2)

سیاسەتی جیاوازیی و ناعەداڵەتی و بێ دەربەستی و خەمساردییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەئاست گەلی كورد لەماوەی ساڵیانی دەسەڵاتداریەتی بەردەوامی نەهامەتی و كارەساتی بۆ میللەتەكەمان بەدواوە بووە و زامێك سارێژ نابێ، زامێكی قوڵتر جێگەی دەگرێتەوە .

روون و ئاشكرایە ئەو دسەڵاتە سیاسەتی ئێستای لە ئاست كوردستان درێژەدانی هەمان فەتوای خومەینی بۆ كوشتاری خەڵكی كوردستانە و لەرێگەی جۆراوجۆری وەك تێوەگلان لە مادە هۆشبەرەكان و كوشتاری كۆلبەران و وێرانی رێگاوبانەكانی كوردستان و …. سیاسەتی دژی گەلیانەی خۆی بەرەو پیش دەبات.
بە پێچەوانەی هێندێك دەنگ ئێمە تاوانی كارەساتی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممەی بەردەم ترمینالی شاری سنە كە بوو بە هوی گیان لە دەستدانی 27 هاوەڵاتی كورد دەخەینە پاڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و خەمساردییە بە ئەنقەستەكانی دەسەڵات و بێدەربەستیە بەردەوامەكانیان لەراست ویست و داوای خەڵك، بوونە هۆی روداوێكی لەم چەشنە هەژێنەر و دلتەزینە.
قبوڵ كردنی ئەو رەوتە تەنیا بەردەامی خەسارەت و كارەساتی زیاتری بەدواوە دەبێ و پێویستە باج و تێچووی هەڵە و بێ بەرپرسیارەتیەكانی دسەلات لە كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامی قورس بكەین و نەهێلین لەمەزیاتر كایە بە گیانی هاوەڵاتیانی كورد بكرێ‌ . هەر بۆیە پێویستە چیتر لەئاست ئەو بی دەروەستیە بە ئەنقەستە مەرگهێنەرانە بێ دەنگ نەبین و رق و بێزاری خۆمان بكەینە هاواری نارەزایەتی و بەرووی دیكتاتۆرانی دژی گەلی دا بیتەقینینەوە.
ئێمە پێمانوایە بۆ ئەوەی كۆتایی یەكجاری بەو رووداوە هاوشیوە دووبارانە بهیندرَی پێویستە ئەو دەرفەتە بقۆزینەوە و ئەو كارەساتە بكەینە هەوێنی جوڵانەوەێك بۆ بنەبڕكردنی كەمتەرخەمیەكانی دەسەڵات لە ریگاوبانەكانی كوردستان.
بۆیە پێویستە لەو چوارچیوەیە، ئەو خالانە رەچاو بكرین.
ــ رۆژی شەممە 23ی پووشپەری 1397 بكەینە رۆژی ماتەمینی گشتی لەسەرانسەری كوردستان.
ـــ پێویستە یەکێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی رێکخڕاوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان ویستی چاککردنی رێگاوبانەكان بێ و ئەو ویستە بكریتە ویستیكی هەمیشە و بەردەوام
ـــ داوای ئازاد كردنی بێ مەرجی هەموو بەندكراوانی نارەزایەتی روداوەكەی ئاگركەوتنەوەی ترمینالی سنە بكرێ‌
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستان جارێكی تر پرسە و سەرەخۆشی لە خەڵكی كوردستان و خزم و كەس و كاری قوربانیان دەكات و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەكات . داوا لە كۆمەلانی خەڵكی كوردستان دەكەین وەك چۆن لە كارەساتی رووداوی بوومەلەرزەی كرماشان هاوخەمی سەرانسەریی پیشان درا بەهەمان شێوە لە قوربانبانی كارەساتی تازەی كوردستان بە خاوەن دەركەوین و بە یەكریزی و یەكگرتوویی خۆمان پێش بە روداوی لەم چەشنە لە كوردستان بگرین.

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران
21ی پووشپەری 1397

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …