هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری سنە، بە دوای ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی چارە نووسی نادیارە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، کاتژمیر ٤ بەرەبەیانی رۆژی هەینی ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردان، هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی شاری سنە، هێرشیان کردووەتە ماڵی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی “تەوریوەر” ی سەر بە شاری سنە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بە دوای ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی، چارەنووسی نادیارە.
شوناسی ئەم هاووڵاتییە ” باقر ڕۆستەمی” کوڕی “فەرەج” تەمەن ٤٧ ساڵ ڕاگەیەندراوە.
شایانی باسە ناوبراویان بە تۆمەتی ” هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێران” دەستبەسەر کردووە.