هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

دوو هەڵسوڕاوی كورد پاش 120 رۆژ دەستبەسەربوون رەوانەی زیندان دەكرێن

دوو بەندكراوی سیاسی كورد كە ماوەی چوار مانگە لەلایەن هێزەكانی سپای پاسدارانەوە دەستگیركرابوون، رۆژی شەممە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی شاری سەقز گواسترانەوە.
ئەو دوو چالاكوانە سیاسیە بە ناوەكانی “هادی‌و ئومید تام” خەڵكی شاری مەریوان كە چوارمانگ لەوەپێش لە نزیكی ئاوایی “وزمەڵە”ی سەر بەشاری بانە لەلایەن هێزەكانی سپای پاسدارانە دەستگیركرابوون، پاش 120 رۆژ مانەوە لە گرتووخانەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز‌و سنە، رۆژی شەممەی رابردوو سێی رەشەممە بۆ زیندانی سەقز گواسترانەوە.
جێگەی ئاماژەیە لەم ماوەیدا بنەماڵەی ئەم دوو برا هیچ هەواڵ‌و زانیارییەكیان لەسەریان نەبوو ‌و زۆربەی میدیاكانیش باس لەكوژرانی ئەم دوو برا بەدەستی هێزكانی سپای پاسدارانیان دەكرد.
رۆژی سێی گەڵارێزانی 1392، لەنزیك ئاوایی “وزمەڵە”ی سەر بە شاری بانە، لەنێوان چەند چەكدارێك‌و هێزەكانی سپای پاسداران شەڕو پێكدادانێك دروست بوو كە لەم شەڕەدا سێ كەس لە چەكدارەكان بەناوی هوشیار (رێبوار) عەزیز نژاد، ئەمجەد تام‌و ئازاد سالم لە یەكەم ساتەكانی شەڕ گیانیان لەدەستدا. لەم شەڕدا “هادی‌و ئومید تام” دەستگیركران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.