چالاکێکی سیاسی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە،لە لایەن هێزەکانی سەربەئیتلاعاتی شاری نەغەدەوە دەسبەسەرکرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، ئهمڕۆ سێشەممه ١٩ی پووشپەڕ، “شەهاب ئەحمەدی ئازەر”، خوێندکاری قۆناغی دکتورای “بایۆمیکانیک” لە یەکێک لە شارەکانی پارێزگای تەورێز و چالاكی سیاسی ـ کۆمەڵایەتی و خەڵکی شاری نەغەدە ، له لایهن هێزەکانی سەربەئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراوە.
پێشتر لقی یەکی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ ، حوکمی ٦مانگ و یەک ڕۆژ زیندان و هەروەها لێدانی ٦۰ قامچی و یەکساڵ دەرکردنی بە شێوەی کاتی لە خوێندن لە قۆناغی دکتورا، بە سەر ناوبراودا سەپابوو ، بەڵام هێشتا ڕوون نییە کە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئهمڕۆی ئەم چالاکە له لایهن ئیتلاعاتی ڕژیمەوە بۆ بهڕێوهچوونی حوكمەکەی بووە یان دیسان تاوانێکی نویی بەسەردا سەپاوە.
ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبەکانی سەر بە ڕۆژهەلات” و هەروەها “کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە سەرەتای ساڵی ۹۵ هەتاوی، لە شاری نەغەدە” دەسبەسەر کراوە.
شایانی باسە “شەهاب ئەحمەدی ئازەر” لە کاتی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان” دووبارە هەڕەشەی دهسبهسهركران و کردنەوەی دۆسییەی جیاوازی لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە لێ کراوە.
ناوبراو خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە و پێشتر لە ساڵەکانی۸۱ – ۹۱ – ۹۳ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان و چالاكی بە دژی نیزام دەسبەسەر کراوە و پاش تێپەراندنی حوکمەکەی ئازاد بووە .
جێگای ئاماژەیە شەهاب ئەحمەدی ئازەر، پێشتر ئەندامی ئەنجوومەنی ژینگە پارێزی “هەتاو” بووە کە لە ساڵی ٨٧ی هەتاوی داخراوە و بەڕێوەبەرایەتی ناوەندێکی نافەرمی بە ناوی ” کۆتر”ە بەئەستۆبووە کە لە بواری توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و ئاشتی چالاکی هەبووە.
زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بڵاودەبێتەوە