ئەمجارە کەلەمچەی هێزەکانی سەر بە ڕژیم کەوتە سەر دەستی چوار هاووڵاتی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان و لە لایەن هەنگی سنووری پارێزگای ورمێ، ئەم ٤ کەسە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی شاری ورمێ گوازراونەتەوە.
شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ، چوار هاووڵاتی کوردی خەڵکی گوندی ” گلیشمی” لە باکووری کوردستان لە لایەن هەنگی سنووری پارێزگای ورمێ لە ناوچەی سنووری ” ئەسندرە” دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گوازرانەتەوە.
شووناسی ئەم ٤ هاووڵاتییە کوردە ” ئادەم دەمیر”، ” ڕەشاد سوورن”، “حەبیب سوورت” و “بایرام سوورن” بڵاوبووەتەوە.
ماڵپەڕی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بەم بابەتە بڵاوی کردووەتەوە کە ، ئەم کەسانە شوان بوونە و ٩٠٠ سەر مەڕیشیان هەبووە کە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.
هێشتا بە ڕوونی هۆکاری چۆنییەتی دەستبەسەر کرانی ئەم چوار کەسە باس نەکراوە.