هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

دوو بەندكراوی سیاسی كورد جارێكی دیكە بە ئێعدام مەحكوم كرانەوە

پاش سێ مانگ لەداواكاریی بە پێداچوونەوە بە حكومی دوو زیندانی سیاسی مەحكوم بە ئێعدام، دیسانەوە دادگای ئینقلابی ئیسلامی حوكمی لەسێدارەدانی عەلی‌و حەبیب ئەفشاری پشتڕاست كردەوە.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو 4ی رەشەممە، پاش سێ مانگ لەنادیاربوونی چارەنوسی عەلی‌و حەبیب ئەفشاری كە حوكمی ئێعدامیان لە (9.12.2013) لەسەر داوای كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی ئیسلامی‌و لەلایەن دادگای ئینقلابەوە راگیرابوو، ئەو حوكم لەلایەن دادگای ئینقلابی پارێزگای ئازەربایەجان پشتڕاستكرایەوە دیسانەوە بە لەسێدارەدان مەحكوم كران.
عەلی ئەفشار‌و حەبیب ئەفشاری خەڵكی ئاوای گوگجلەو جەبیلو سەر بەشاری مەهابادن كە بەتۆمەتی ئەندامیەت لە یەكێك لەحیزبە نەیارەكانی رژیم لەلایەن دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە لەسێدارەدان مەحكوم كراون. هاوكات دوو برای دیكەیان بە ناوەكانی جەعفەر‌و وەلی بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی بە 5 ساڵ زیندان مەحكوم كراون‌و ئێستا ئەم چوار برایە لە زیندانی ناوەندی ورمێدان‌و رێگەیان نیە لەگەڵ بنەماڵەكەیان دیدار بكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.