پارێزەری “ڕامین حسین پەناهی”، زیندانی سیاسی کورد ، کە هاوکات پارێزەری کچانی شین ئاوێشە، لە لایەن دادگای شۆڕشەوە بانگهێشت کرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، “حسین ئەحمەدی نیاز”، ، بانگهێشتی دادگای شۆڕشی سنە کراوە.
هۆکاری بانگهێشت کرانی ئەم پارێزەرە کوردە، سکاڵای دەزگای ئیتلاعاتی شاری سنەوە ڕاگەیەندراوە.
ماوەیەک پێش ئێستا،”حسێن ئەحمەدی نیاز”، سەبارەت بە بارودۆخی “ڕامین حسین پەناهی” لە زیندان و ئەگەری ئێعدامی، لە فەیسبووکی خۆیدا باسی کردبوو.