کۆڵبەرێکی کورد، کە خەڵکی شاری نۆدشەیە، لە کاتی کۆڵبەری، بەهۆی ڕاوەستانی دڵیەوە، گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “مەنسوور سوهرابی” تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی شاری نۆدشە سەر بە شاری پاوە، بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەری گیانی لە دەست دا.
هۆکاری ڕاوستانی دڵی ئەم کۆڵبەرە کوردە، قورسی بارەکەی لە شوێنێک بە ناوی “هامنەهۆ” ڕاگەیەندراوە.
ئەو کۆڵبەر کوردە خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.
ماوەیەک پێش ئێستا،لەکۆتاییەکانی مانگی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی “عەزیز ڕەسووڵپوور” ناسراو بە (عەزیز سارکەیی) کوڕی “خدر” وخەڵکی شاری مەهاباد، هەر بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری شاری سەردەشت گیانی لە دەست داوە.