دوو چالاکی مەدەنیی لە پارێزگای سنه لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بە دانی پارەی نەختی حوکم دران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، یەک میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن پارەی نەخت ، لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنه بۆ دوو کەس لە چالانی مەدەنی ئەم شارە بە تاوانی بەشداری لە کۆبوونەوەی پشتیوانی لە گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان” و تێکدانی نەزمی گشتیی ” دەرچووە.
شوناسی ئەم دوو کەسە، “منارە مەلاوەیسە” و زەمانە زێویەیی” ڕاگەیاندراوە.
پێشتر ئەو دوو چالاکە مەدەنییە کوردە هەر کامیان بە ٥٠ زەربە قامچی و یەک میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن پارەی نەخت لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە، مەحکووم کرابوون.
سزای نەختیی ئەوان لە لایەن دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کراوەتەوە و حوکمی لێدانی ٥٠ قامچی ئەوانیش بۆ ماوەی سێ ساڵ بە هەڵواسراوەی ماوەتەوە.
ئەو دوو کچە سەقزیە پێشتریش لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کرابوون و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.