بەرپرسێکی ئیدارەی چاوەدێری ژینگە پارێزی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند کە؛ “کەش و هەوای شارەکانی کرماشان و ئیسلام ئابادی غەرب لە بارودۆخێکی مترسیداردایە”.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری زاگرۆس پۆست،”جەمال ڕەحمانی” لە وتووێژلەگەڵ هەواڵدەری “تەسنیم”ماڵپەڕی نزیک بە سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە شاری کرماشان ڕایگەیاندووە کە؛ ” تەپ و تۆز لە کەش و هەوای پارێزگای کرماشان لە ئاستێکی زۆر مەترسیداردایە “.
هەوای شاری ئیسلام ئابادی غەرب لە ئاستێکی زۆر مەترسیدایە.
ماوەیەکی زۆرە ، پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیرۆدەی پیسی کەش و هەوان و ڕژیمیش بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە هیچ پلانێکی دانەڕشتووە ،ئەمە لە حاڵێکدایە کە بۆ بەڕێوەبردنی پیلانەکانی لە وڵاتانی دراوسێی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت لە وڵاتانی دەور و بەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە هیچ پیلانێک چاو پۆشی ناکات.