وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هەزاران کەس لە ئێران دەستبەسەر و لە نێو گرتووخانەکانی ڕژیمی ئێراندا بوونیان هەیە و گەندەڵی ماڵی بە تەواوی تەشکیلاتی حکومەتی ڕژیمی گرتۆتەوە.
هەروەها ماییک پمپێۆ لە ماڵپەڕی تۆیتری خۆی بڵاوی کردووەتەو کە هەزاران کەس لە ناڕازیان وژنانی ناڕازی بە حیجابی زۆرە ملێ، دەروێشە گونابادییەکان و چالاکانی ژینگە و چالاکانی مافی کەمینە ئایینیەکان لە نێو گرتووخانەکانی ڕژیمی ئێران بوونیان هەیە و گەندەڵی ماڵی لە نێو بەرپرسانی ڕژیم بووەتە هۆی هەژاری و دەستکورتی و خراپی باری ئابووری بنەماڵەکان لە ئێراندا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا دەڵێت:ڕژیمی ئێران، سپای پاسداران،حیزبوڵای لوبنان،بزوتنەوەی حەماسی دەوڵەمەند کردووە و سەروەت و سامانی ئەو ڵاتەی(ئێران)بۆ بۆ پەرەپێدان بە تیرۆریست و دەستێوەردان لەو وڵاتانە(سووریا،لۆبنان،یەمەن،فەلەستین)تەرخان کردووە،ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بنە ماڵە ئێرانییەکان بە شەو و بە ڕۆژدا بۆ بەدەست هێنانی بژیوی ژیانی خۆیان لە ڕەنج و زەحمەتێکی زۆردا ژیان بە سەر دەبەن.