هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

هەشت هێرشبەری سەر پەرلەمانی ئێران بە ئیعدام مەحکوم کران

ئەو هەشت کەسە بە تۆمەتی هێرش بۆ سەر بینای پەرلەمانی ئیران حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە کوردن، دوای ئەوەی ناسنامەی هەموویان ئاشکرا بوو دەرکەوت کە هەموویان کورد و خەڵکی پارێزگای کرماشانن.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە هەواڵدەریی فەرمیی دەزگای دادوەریی ئێران (میزان) بڵاوی کردوەتەوە، موسا غەزەنفەرئابادی، سەرۆکی دادگای شۆڕش کە ٢٣ی بانەمەڕی ئەمساڵ ڕای گەیاندبوو ٨ کەس لە تۆمەتبارانی هێرش بۆ سەر بینای پەرلەمان و گۆڕی خومەینی حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە، ڕای گەیاند کە ڕۆژی دووشەممە٢١ی جۆزەردان حوکمەکەیان لەلایەن دیوانی بەرزی ئێرانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

هەرچەند میدیا فەرمییەکانی ئێران هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو ٨ کەسەیان بڵاو نەکردوەتەوە، بەڵام (هەنگاو) بۆ یەکەمجار ناسنامەکەیان بڵاو دەکاتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

تۆمەتباری یەکەم: سڵێمان موزەفەری، خەڵکی ڕوانسەر تۆمەت: بەغی + قاچاخ و هەڵگرتن و گواستنەوەی چەک و هاتنە ناوەوەی نایاسایی بۆ نێو خاکی ئێران، هەڵگرتن و ڕاگرتنی بەڵگەی ساختە و هەڵگرتن و گواستنەوەی گازی فرمێسکڕێژ.

تۆمەتباری دووەم: ئیسماعیل سۆفی، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، تۆمەت: بەشداری لە خراپەکاری و ئاژاوەنانەوە (مفسد فی الارض) ، گواستنەوە و هەڵگرتنی چەک و چۆڵ و تەقەمەنی .

تۆمەتباری سێیەم: رەحمان بێهرووزی، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، تۆمەت: بەشداری لە تێکدان و ئاژاوە نانەوە (مفسد فی الارض) ساختەکردنی ناسنامە، کڕین و گواستنەو ە و هەڵگرتنی چەکی سووک و قورس، هەروەها تەقەمنی.

تۆمەتباری چوارەم: سەید ماجێد مورتەزایی خەڵکی پاوە، تۆمەت: دەستێدابوون لە تێکدان و ئاژاوەنانەوە (مفسد فی الارض) کە شیاوی سێدارەیە.

تۆمەتباری پێنجەم: سیرووس عەزیزی خەڵکی پاوە، تۆمەت: بەغی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپی تیرۆریستی داعش.

تۆمەتباری شەشەم: ئەیووب ئیسماعیلی خەڵکی سەلاسی باوەجانی، تۆمەت: هاوکاری و دەستێدابوون لە تێکدان و ئاژاوە نانەوە (مفسد فی الارض) کە شیاوی سێدارەیە، کڕین و گواستنەوەی چەک و چۆڵ و تەقەمەنی.

تۆمەتباری حەوتەم: خوسرەو ڕەمەزانی تۆمەت، هاوکاری و دەستێدابوون لە ئاژاوەنانەوە (مفسد فی الارض) کە شیاوی سێدارەیە، ئامادە کردن و هەڵگرتنی چەک و چۆڵ، کەڵکوەرگرتن لە بەڵگەنامەی ساختە.

تۆمەتباری هەشتەم: عوسمان بێهرووزی، برای تۆمەتباری سێیەم و ساڵ و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، تۆمەت: هاوکاری و دەستێدابوون لە ئاژاوەنانەوە (مفسد فی الارض) کە شیاوی سێدارەیە، ئامادەکردن و هەڵگرتنی چەک و چۆڵ و نیشتەجێکردنی تیمی تیرۆر.

بینای مەجلیسی ئێران 2017/09/08 هێرشیکی گوماناویی کرایە سەر و دەستبەجێ داعش ئەو هێرشەی وەئەستۆ گرت. لەو هێرشەدا ١٧ کەس لە خەڵکی ئاسایی کوژران و ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

پارێزەرێکی کورد کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، لە لێدوانێکدا بە سەرنجدان بەوەیکە ئەنجامدەرانی هێرش بۆ سەر بینای پەرلەمانی ئێران کوژراون، بڕینەوەی حوکمی سێدارە بۆ کەسانی دیکە بەو بیانوویە، نایاساییە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …